view icon
401 بینراوەکان

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": یەكەم سووڕی مانگانەت

podcast

ئایا دەزانیت کە هەندێك لە کچان لە تەمەنی ٩ ساڵیدا سووڕی مانگانەیان دەست پێدەکات و هەندێكیشیان لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا؟ ئەمە پێشبڕکێ نیە، سووڕی مانگانەت لەهەر کاتێكدا دەست پێبکات ئەوە کاتی گونجاوی خۆیەتی.

بۆ گوێگرتن لە تۆمارە دەنگییەکە کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن زانیاری
00:00:16 دەربارەی تەندروتی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:34 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون.
00:00:37 وە مەبەست لە بابەتەکان ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە
00:00:41 بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:50 من ناوم سەیرانە و ئەمڕۆ باسی یەكەم سووڕی مانگانەتان بۆ دەکەم.
00:00:55 ئایا دەزانیت کە هەندێك لە کچان لە تەمەنی ٩ ساڵیدا سووڕی مانگانەیان دەست پێدەکات
00:01:00 و هەندێكیشیان لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا؟
00:01:03 ئەمە پێشبڕکێ نیە، سووڕی مانگانەت ،لەهەر کاتێكدا دەست پێبکات
00:01:07 ئەوە کاتی گونجاوی خۆیەتی و نیگەرانیی ناوێت.
00:01:10 چەند نیشانە و بەڵگەیەك هەن کە جەستەت بۆتیان دەردەخات
00:01:13 تاکو ئاگادارت بکاتەوە لە کاتی دەست پێکردنی سووڕی مانگانەت:
00:01:18 یەکەم، دەشێت لەژێر گۆی مەمکەکانتدا گرێ و بەرزبوونەوەی بچووك تێبینی بکەیت.
00:01:24 ئەوانە پێیان دەگوترێت بناغەی مەمك و گەورە دەبن و دەبنە مەمکەکانت!
00:01:29 بە نزیکەی دوو ساڵ پێش هاتنی سووڕی مانگانەت تێبینیی ئەو گۆڕانکارییانە دەکەیت.
00:01:35 ئەم کورتە زانیارییە بزانە:
00:01:37 ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەك لەبەشی سەرەوەی جەستەتدا ڕووی نەدابێت
00:01:41 ئەوا گۆڕانکارییەكان لەبەشی خوارەوەی جەستەتدا وەها زوو ڕوونادەن.
00:01:46 یەکێكی دیکە لە نیشانە گرنگەکان بریتییە لە دەرکەوتنی مووی بەر و بن باڵ.
00:01:51 لە قۆناغی باڵغ بووندا، مووی بەر لە دەوروبەری کۆئەندامی مێینەت و
00:01:56 مووی بن باڵ لە بنباڵەکانت دێن
00:01:58 نزیکەی ساڵێك پێش هاتنی سووڕی مانگانەت، مووی ئەم شوێنانەی لەشت تێبینی دەکەیت.
00:02:04 تێبینی: ئەگەر هێشتا مووی بەر و بن باڵت دەرنەکەوتبن،
00:02:07 ئەوا سووڕی مانگانەت وەها زوو دەست پێناکات.
00:02:10 یەکێكی دیکە لە نیشانە و بەڵگەکان بریتییە لە دەردراو لە ڕێڕەوی منداڵدانتەوە.
00:02:16 تێبینیی دەردراوێکی سپی، یان ئاوی، یان ڕەنگ شیری دەکەیت بە جلەکانی ژێرەوەتەوە.
00:02:22 عادەتەن چەند مانگێك پێش دەستپێکی سووڕی مانگانەت، ئەم دەردراوە دەبینیت.
00:02:27 ئەوەت لەبیر بێت: هەر کە تێبینیی ئەو دەردراوەت کرد،
00:02:30 شتێکی باشە کە هەمیشە سانتی یان پارچە قوماشێك لەگەڵ خۆتدا هەڵبگریت.
00:02:35 وە دەشێت هەست بە کەمێك ئازار بکەیت لە مەمکەکانتدا
00:02:39 و هەست بکەیت بە ئاسانی تووڕە و پەست دەبیت.
00:02:42 وە دەشێت لە ناوچەی خوار ناوكتدا هەست بە ڕەقبوون و ئازار بکەیت.
00:02:46 عادەتەن ئەمە لەمیانەی هەفتەی پێش هاتنی سووڕی مانگانەتدا ڕوودەدەن
00:02:50 و پێی دەگوترێت نەخۆشیی پێش سووڕی مانگانە.
00:02:53 یادهێنەرەوەیەكی گرنگ: هەموو مانگێك پێش ئەوەی سووڕی مانگانەت دەست پێبکات،
00:02:58 هەست بەو نیشانانەی سەرەوە دەکەیت.
00:03:01 با هەمیشە سانتییەك یاخود پارچە قوماشێكت پێبێت!
00:03:04 هەر کە سووڕی مانگانەکەت هات، سانتی یاخود پارچە قوماشێك بەکاربهێنە.
00:03:09 بە هەمان شێوەی کاتێك دەچیتە تەوالێت، خۆت پاك بکەرەوە، لەپێشەوە بەرەو دواوە!
00:03:15 وە پاشان کەسێكی پێگەیشتووی متمانەپێکراو ئاگادار بکەرەوە.
00:03:20 لەبیرت بێت: لە سەرەتای دەستپێکی سووڕی مانگانە و فڕێدانی هێلکەدا،
00:03:24 دەشێت سووڕی مانگانەت پچڕ پچڕ و ناڕێك بن، وە ئەمەش تەواو ئاساییە.
00:03:29 شانازی بە هاتنی سووڕی مانگانەتەوە بکە، چونکە هاتنی سووڕی مانگانەت
00:03:34 واتای ئەوەیە کە جەستەت بەشێوەیەكی ئاسایی کردارەکانی خۆی جێبەجێ دەکات!
00:03:47 ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:03:51 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:03:56 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:03:59 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
Tags:
یەکەم_سوڕی_مانگانە
كچە_هەرزەكارە_گەنجەكان