00:00:03
بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12
لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن
00:00:16
زانیاری دەربارەی تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29
تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:33
بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون. وە مەبەست لە بابەتەکان
00:00:39
ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:53
من ناوم ماریایە، ئەمڕۆش باس لە بابەتە باوەکان دەکەین سەبارەت بە جەستەی پیاو،
00:00:58
بە تایبەتی دەربارەی ئەندامی نێرینە.
00:01:01
لێرەدا چەند پرسیارێکی باو وەڵام دەدەینەوە بۆ زانیاریتان.
00:01:06
ئایا تێکرای قەبارەی ئەندامی نێرینە هەیە؟
00:01:09
کۆمەڵێک قەبارەی ئاسایی ئەندامی نێرینە هەیە،
00:01:12
بە هەمان شێوەی جەستەی ئافرەتان و کچان هەریەکەیان ناوازەیە.
00:01:16
هەروەها بەشێکی گەورەی ئەندامی نێرینە لە ڕاستیدا لەناو جەستەدایە و
00:01:20
ئەو بەشەی کە دەتوانرێت ببینرێت بۆ هەر کەسێک جیاواز دەبێت.
00:01:24
ئایا ئەندامی نیرینە دەگۆرێت کاتێک پیاو بەتەمەنتر دەبێت؟
00:01:29
لەگەڵ بەتەمەن بونی پیاوان، گۆڕانکارییەکانی هۆرمۆن و خوێنبەرەکان و دەمارەکان
00:01:34
دەبنە هۆی گۆڕانکاری لە خواست و ئارەزووی سێکسی پیاوان.
00:01:38
بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئاماژە بەوە بکات
00:01:41
کە ئەندامی نێرینەی وەستاو لە ڕووی جەستەییەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
00:01:46
پیاوانیش دەکرێت تووشی هەوکردن بن؟
00:01:48
بەڵێ، پیاوان تووشی هەوکردنی کەڕویی دەبن
00:01:51
هەروەها تووشیهەوکردنی کۆئەندامی میزەرۆش دەبن.
00:01:55
ڕەپ کردن چی یە؟
00:01:56
ڕەپ کردن بریتییە لە ڕەقبوونی ئەندامی نیرینە کاتێک ڕوودەدات
00:02:01
کە شانە ئیسفەنجییەکان لەناو ئەندامی نیرینە پڕ دەبن لە خوێن.
00:02:05
هەرچەندە هەندێک لە ڕەپبون بەهۆی وروژاندنی سێکسییەوە دروست دەبێت،
00:02:09
بەڵام پێدەچێت زۆرێک لە ڕەپبون بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو ڕووبدات.
00:02:14
ڕەپکردن کارێکی تەواو ئاسایی جەستەی پیاوە.
00:02:17
پیاوان دەتوانن بگەنەوە بە رەپبون دوای تەواوبونی رەپبونێک؟
00:02:21
پیاوان بەشێوەی ئاسایی ناتوانن بگەن بە رەپبون دوای تەواوبونی رەپبونێک
00:02:26
پێویستیان بە پشوودان هەیە. ئەمەش پێی دەوترێت ماوەی بەرگری.
00:02:37
ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:02:40
دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:02:45
بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:02:48
یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.