view icon
44 بینراوەکان

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": چۆنیتی قسەکردن لەگەڵ منداڵەکانت دەربارەی هەرزەکاری و ڕه‌گه‌ز

podcast

لێرەدا ڕێنمایی دایکان و باوکان دەکەین لەسەر چۆنیەتی گفتوگۆکردن لەسەر سێکس و جەستە لەگەڵ منداڵەکانیان بە ئاشکرا و بەبێ شەرم. ئامۆژگارییەکان بدۆزەرەوە بۆ بەکارهێنانی زاراوەی ورد، بەڕێوەبردنی ناڕەحەتی و پەروەردەکردنی گفتوگۆی تەندروست.

 

تکایە تێبینی بکە: ئەو ناوەڕۆکەی کە دەتەوێت بیبیستیت ئەو بابەتانە لەخۆ دەگرێت کە لەوانەیە هەست بە هەستیاری بکەن بۆ هەندێک کەس. وئەم بابەتە پەیوەندیدار بە توندوتیژی و جەستە و تەندروستی ژنان و کچان دەگرێتەوە. لەوانەیە هەست بە ئاسوودەیی بکەیت لە گوێگرتن ئەم ناوەڕۆکە لە شوێنێک کە تایبەتمەندیت هەیە و هەست بە سەلامەتی دەکەیت - ئەمە بۆ هەموو کەسێک جیاواز دەبێت. ئەگەر هەرگیز هەست بە بێزاری دەکەیت یان پێویستت بە کەسێکە بۆ قسەکردن لەگەڵی، تکایە پەیوەندی بکە بە خزمەتگوزارییەکانی دەوروبەرت. کرتە لەسەر دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان بکە بۆ زانیاری دەربارەی چۆنیەتیی دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان يان بەدەستهێنانی پشتیوانیی دەستبەجێ.

بۆ گوێگرتن لە تۆمارە دەنگییەکە کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن زانیاری
00:00:16 دەربارەی تەندروتی و خۆشگوزەرانی .و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:33 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون.
00:00:37 وە مەبەست لە بابەتەکان ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە
00:00:40 بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:52 من ناوم سارا یه‌، لێرەم بۆ ئەوەی چەند تێڕوانینێکتان لەگەڵدا باس بکەم
00:00:57 کە چۆن لەگەڵ منداڵەکەتدا باسی سێکس بکەیت بە شێوەیەکی نا شەرمەزارکەر.
00:01:03 بۆ زۆرێک لە ئێمە باسکردنی جەستەمان و بەتایبەتی ئەندامە سێکسییەکانمان یان
00:01:08 ئەندامەکانی زاینده‌ییمان هەست بە نائاسوده‌یی و ڕەنگە تەنانەت شەرمەزاریش بكه‌ین.
00:01:13 قسەکردن لەسەر ڕه‌گه‌ز ڕەنگە به‌ هه‌مان شێوه‌ بێت.
00:01:16 ئەمە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئێمە چی و چۆن فێربووین
00:01:21 دەربارەی جەستە و ڕه‌گه‌ز کاتێک گەنجتر بووین لە دایک و باوکمان
00:01:25 و/یان گەورەساڵانی دیکەی ناو ژیانمان.
00:01:28 کاتێک ئەم بابەتانە بە شێوەیەک لەگەڵ ئێمە باس کراون کە شەرمەزاری،
00:01:32 نائاسوده‌یی دەگەیەنێت، یان بە هیچ شێوەیەک ڕێگەیان پێنادرێت باسیان بکرێت،
00:01:38 فێر دەبین کە بە هەستکردن بە شەرمەزارییەوە بیانبەستینەوە.
00:01:42 زۆرجار ئەمە بۆ ژنان و کچان ڕوودەدات چونکە بەپێی که‌لتوور یان ئایینەکەمان،
00:01:47 زۆرجاریش فێردەکرێین کە جەستەی ژن شتێکە کە دەبێت لێی بترسێت
00:01:52 و کۆنتڕۆڵی بکرێت و سێکس شتێکە کە شەرمەزارکەر و خراپە.
00:01:56 وەک دایکێک لەوانەیە ئەزموونی چۆنیەتی کاردانەوەی خەڵک لەبیرت بێت
00:02:00 کاتێک جەستەت دەستی بە گۆڕانکاری کرد- ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە
00:02:05 زۆرجار له‌گه‌ڵ سەرنجی کوڕان و پیاوان دێت و
00:02:08 لەوانەیە وایان لێکردبێت هەست بە ترس، لاوازی و/یان شەرم لە جەستەت بکەیت.
00:02:14 هەروەها گۆڕانکاری لە جەستەدا ڕەنگە یاسا و سنووردارکردنی هێنابێت له‌سه‌ر
00:02:19 چۆنیەتی جل و بەرگت و کاتەکانت لەگەڵ کێ بەسەر دەبەیت و دەتوانیت بچیتە کوێ.
00:02:25 بیرهێنانەوەی ئەوەی کە ئەم گۆڕانکاریانە چۆن کاریگەرییان لەسەر هەستی خۆت هەبووە،
00:02:29 چۆن کەسانی دیکە سەیری تۆیان کردووە و چالاکییە ڕۆژانەکانت و جووڵەکانت
00:02:34 لەوانەیە بەو مانایە بێت کە تۆ نیگەرانیت یان دڵەڕاوکێت هه‌یه‌
00:02:38 به‌ هەمان ئەم شتانەت بۆ کچەکەت (کچەکانت).
00:02:42 وەک دایکێك، لەوانەیە هەست بکەیت کە دەتەوێت منداڵەکانت - چ كچ و چ كور -
00:02:47 بە تێگەیشتنێکی جیاوازەوە گەورە بن سەبارەت بە جەستە و ڕەگەز.
00:02:52 هەروەها ڕەنگە بتەوێت دڵنیا بیت لەوەی منداڵەکەت
00:02:55 زانیاری دروست وەردەگرێت بە شێوەیەکی ناشەرمەزارکەر.
00:02:59 ئەگەر زانیارییەکان لە تۆوە بێت نەک لە منداڵێکی دیکە، گەورەساڵێک، ه‌ز.
00:03:03 ئینتەرنێت یان سەرچاوەیەکی دیکەی متمانەپێنەکراو، ئەوا ئه‌گه‌ری زیاترت دەبێت
00:03:08 بۆ کاریگەریکردن لەسەر تێڕوانینی منداڵەکەت بۆ جەستەیان و جەستەی کەسانی دیکە و ڕه‌گ
00:03:14 شوێنێکی زۆر باش بۆ دەستپێکردن ئەوەیە کە خۆت ئامادە بکەیت بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆیانە
00:03:19 بە شێوەیەک بگەیەنێت کە کراوەیی بە منداڵەکەتەوە بگەیەنێت و نه‌بێته‌ هۆی شەرمەزاری.
00:03:25 گفتوگۆکان سەبارەت بە بەشە سێکسی/ زاینده‌ییه‌كانی جەستەمان
00:03:29 و سێکس لەوانەیە لەلایەن منداڵەکەتەوە دەستپێبکات
00:03:33 چونکە دێن بۆ لات بە پرسیارێکه‌وه‌ یان لەبەر ئەوەی بڕیار دەدەیت
00:03:37 گفتوگۆیەک لەگەڵیان دەستپێبکەیت لە خوارەوە چەند خاڵێک دەخەینەڕوو
00:03:42 کە دەبێت لەبەرچاو بگرن لەکاتی ئامادەکاری بۆ ئەم گفتوگۆیانە.
00:03:46 لێرەدا چەند بیرخستنەوەیەکی گرنگ دەخەینەڕوو کە دەتوانن یارمەتیت بدەن
00:03:50 بۆ ئامادەکاری بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە جەستە و سێکس:
00:03:55 فزوڵی منداڵەکەت ده‌رباره‌ی ڕه‌گه‌زه‌كان سروشتی و ئاساییە.
00:03:59 کاتێک پرسیار دەکەن دەربارەی بەشە زانیده‌ییه‌كانی جەستەیان
00:04:02 یان دەربارەی سێکس لەوه‌وه‌ دێت کە دەیانەوێت بزانن جیهان چۆن کاردەکات.
00:04:08 کاتێک منداڵان پرسیار لەبارەی جەستە و ڕەگەزەکانیانەوە دەکەن،
00:04:11 بەتایبەتی کاتێک بچووکترن، بەزۆری پرسیار لەبارەی شیكار و بایۆلۆجی جه‌سته‌ دەکەن.
00:04:17 ئەو زمانەی بەکاریدەهێنین دەبێت سادە و ڕاستەوخۆ بێت و زاراوەی شیكاری ڕاستەقینە بەکاربهێنێت.
00:04:24 بۆیە، پێویستە ئێمە ئامادەبین. بۆ بەکارهێنانی زاراوەی وەکو کۆئەندامی زاینده‌یی،
00:04:30 زێ، ئەندامی نێرینە، سپێرم، هێلکە و هتد.
00:04:35 زانیاری منداڵان ناترسێنێت، کاتێک تووشی گۆڕانکاری لە ژیانیاندا دەبن و
00:04:39 کەس بۆیان ڕوون ناکاتەوە، ئەو نەبوونی زانیارییە توشی ترسیان ده‌كات.
00:04:45 گرنگە ناڕەحەتی خۆت لە قسەکردن لەسەر جەستە و سێكس لە فزوڵی منداڵەکەت جیابکەیتەوە.
00:04:51 زۆرجار منداڵەکانمان هێشتا هەمان تێگه‌شتنیان نیه‌ سەبارەت بە جەستە و ره‌گه‌ز وەک خۆمان،
00:04:57 بۆیە گفتوگۆکان هەستکردن بە شەرمەزاری و شه‌رم كردن و ترسی هه‌بوو ناهێننه‌ ناو گفتوگۆكان.
00:05:04 لەم گفتوگۆیانەدا دەرفەتێکی باشت هەیە بۆ ئەوەی له‌باره‌ی
00:05:08 شێوازی بیرکردنەوەیان لەم شتانە زانیارییان پێبده‌یت.
00:05:12 خۆت ئامادە بکە کە پرسیارێک ڕەنگە پرسیاری زیاتری لێبکەوێتەوە
00:05:16 له‌و ساتەکەدا یان لە کاتێکی تردا. ئەوە ئاساییە و باشە.
00:05:20 هەمیشە لە منداڵەکانت بپرسە ئەگەر پرسیاری تریان هەیە و ئاگاداریان بکەرەوە
00:05:25 کە هەمیشە دەتوانن بگەڕێنەوە لات ئەگەر پرسیاری زیاتریان هەبێت و
00:05:30 هیواداریت کە پرسیاری زیاتریان هەبێت.
00:05:32 لەبیرت بێت کە پێویست ناکات لەو ساتەدا هەموو وەڵامەکانت هەبێت.
00:05:37 ئەگەر منداڵەکەت پرسیارێکت لێ بکات کە هەست بە ئامادەیی نه‌کەیت بۆ وەڵامدانەوە،
00:05:42 بتشتره‌ بڵێیت کە دڵخۆشیت کە ئەوان پرسیارت لێدەکەن و
00:05:46 تۆش بەم زووانە ده‌گه‌رێیته‌وه‌ بۆ لایلت بۆیی وه‌لامیان بده‌یته‌وه‌.
00:05:49 و دەتوانیت بڵێیت: "كه‌ ئەوە پرسیارێکی زۆر باشە و شایەنی وەڵامێکی گەورەیە
00:05:54 و دەمەوێت بیری لێبکەمەوە و ئینجا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه‌".
00:05:58 دڵنیابە کە تۆ دەگەڕێیتەوە بۆ گفتوگۆکە بەبێ ئەوەی ڕێگە بدەیت کاتێکی زۆر تێپەڕێت
00:06:04 دەتوانیت گفتوگۆکە دەستپێبکەیتەوە بە وتنی،
00:06:07 "دەزانیت چۆن پێشتر/ ڕۆژێکی تر پرسیارت لەبارەی X دەکرد،
00:06:12 من بیرم لەوە کردۆتەوە و حەزم لێیە بەردەوام بین له‌ گفتوگۆکەمان."
00:06:17 هەروەها شتێکی باشە و یارمەتیدەرە کە بە ڕاستی باسی نائاسوده‌یی خۆت بکەیت.
00:06:22 بۆ نموونە دەتوانیت بە منداڵەکەت بڵێیت-
00:06:25 "زۆر دڵخۆشم کە تۆ لەم بارەیەوە پرسیارم لێ دەکەیت.
00:06:28 کەس هەرگیز ڕاستەوخۆ باسی ئەم شتانەی لەگەڵ نەکردم کاتێک من له‌ تەمەنی تۆدا بووم.
00:06:34 ئەم بابەتە ئەوەندە گرنگە. لەوانەیە تێبینی ئەوە بکەیت
00:06:38 کە من وەستام یان ڕەنگە نائاسوده‌ دەربکەوم.
00:06:42 ئەوە شتێک نییە کە تۆ هۆکاری بیت و خەتای تۆش نییە.
00:06:45 تەنها ئەوەندەیە کە شتێکی نوێیە بۆ من کە بە دەنگی بەرز باسی ئەم شتانە بکەم."
00:06:50 منداڵەکانتان زیاتر لە هەموو شتێک لەبیریان دەبێت
00:06:53 کە چۆن هەستیان کردووە لەم گفتوگۆیانەدا سەبارەت بە خۆیان و سەبارەت بە گفتوگۆکان.
00:06:59 ئەوان ئەو پەیامەیان لەبیر دەبێت کە وەریانگرتووە
00:07:03 ئایا فزوڵیه‌ته‌كه‌یان بە کراوەیی پێشوازی لێکرا یان داخراوە.
00:07:07 پێشوەختە جەخت لەوە بکەرەوە کە پرسیارەکانیان چەندە گرنگن، پێیان بڵێن.
00:07:12 "پرسیارێکی خراپ نین، و پرسیارکردن هەرگیز نایانخاتە کێشەوە"
00:07:16 ئەمە ئەو پەیامەیان بۆ دەنێرێت کە باشە بۆ ئەوان بابەت و پرسیار لەگەڵ دایک و باوکم بهێننە ئاراوە
00:07:23 کە پێشتر باسم نەکردووە و لەوانەیە کەمێک هەست نائاسوده‌یی بكه‌ن.
00:07:28 تۆ لە ڕێگادایت بۆ ئەوەی لێهاتووتر بیت و هەست بە متمانەی زیاتر بکەیت
00:07:32 لە ئەنجامدانی ئەم گفتوگۆیانە لەگەڵ منداڵەکەتدا
00:07:42 ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:07:46 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:07:51 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:07:54 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
Tags:
بەخێوکردنی دایک و باوک
sex
puberty
howtotalkaboutsex